زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه‌ ده‌خرێته‌ڕوو

پارێزگای سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند زانیاریه‌كی نوێ ده‌رباره‌ی سیستمی تۆماری مووچه‌ی بایۆمه‌تری ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌شده‌دات ، كه‌ سیسته‌مه‌كه‌ بۆ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت

هه‌ر به‌پێ ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ خۆری هه‌رێمن و له‌ كاتی ئێستادا دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتن پێویسته‌ له‌ كاتی تۆماری بایۆمه‌ترییه‌كه‌دا خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و ناویان له‌ سیسته‌مه‌كه‌ تۆماربكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ هه‌ر بانكێك ناوه‌كانیان تۆمار كردبێت به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ و بانكه‌ مووچه‌ كانیان وه‌رده‌گرن كه‌ سیسته‌مه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كار.

شایه‌نی باسه‌ سیسته‌می تۆماری مووچه‌ی بایۆمه‌تری ماوه‌ی چه‌ن مانگێكه‌ كه‌وتۆته‌كار و سه‌ره‌تا فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كرد و له‌ كاتی ئێستاشدا هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سیسته‌مه‌كه‌دا  ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن و سیسته‌مه‌كه‌ش تا كاتێكی نادیار درێژكراوه‌ته‌وه‌.