لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاماری مانگی شوبات بڵاوده‌كاته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی شوبات بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌ پێ ی ئاماره‌كه‌ ته‌نیا له‌و مانگه‌ 167 شوێن به‌ هۆی سه‌رپێچیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی كراوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێ ی ئاماره‌كه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ مانگی شوباتی ساڵی 2017 (1983) شوێنیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و به‌دواداچوونیان به‌ چۆنیه‌تی جێ به‌ جێ كردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌یشدا به‌ هۆی سه‌رپێچی و كه‌م و كورتی له‌ جێ به‌ جێ كردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان 167 شوێن سزای دارایی دراون و پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ش بۆ 89 شوێن كراوه‌، هه‌ر به‌ پێ ی ئاماره‌كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی شوباتدا به‌ هۆی جۆری سه‌رپێچییه‌كه‌یانه‌وه‌ 11 شوێن دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه‌ به‌ هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان داخراون و زیاتر له‌ 12 تۆن خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خشیش پاش ده‌سته‌به‌سه‌راگرتنیان له‌ ناوبراون، كۆی ئه‌و غه‌ڕامانه‌ش كه‌ له‌ مانگی 12 دا له‌ ئه‌نجامی پابه‌ندنه‌بوونی شوێنه‌كان كراوه‌ 11 ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دیناره‌.