ئەمرۆ 16ی 3ی 2017، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن ناوەندی هزی یاساییەوە مەراسیمێكی بەخشینی خەڵات و بروانامە بۆ ژمارەیەك لە پارێزەرانی سلێمانی بەرێوەچوو،.
لە مەراسیمەكەدا سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كردوو تیدا تیشكی خستەسەر قەیران و كێشەكانی پارێزگای سلێمانی و هەوڵەكان بۆ رووبەروونەوەیان.
لەسەرەتای وتەكەیدا پارێزگاری سلێمانی دروود و سڵاوی نارد بۆ گیانی قوربانیانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی شەهید و نیگەرانی خۆی دەربڕی كە ساڵ بەساڵ برینەكانی ئەو شارە قوڵ دەبێتەوەو نەتوانراوە بەپێی قوڵی زامەكانی ئەو شارە خزمەت بكرێت.
پاشان پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بارودۆخی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دوواو رایگەیاند: ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ئیدارەیەكی بنكە فراوانەو وەك سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم رووبەرووی چەندین قەیران بوینەتەوە.
پارێزگار ئاشكرای كرد، ساڵی رابردوو تەنیا 9 ملیار دینار بۆ پرۆژەكان و بواری پەرەپێدان بۆ سلێمانی تەرخانكرابوو، بۆ ئەمساڵیش بریارە مانگانە 4 ملیار دینار تەرخان بكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كەلەناو شاری سلێمانی دەست دەكرێتەوە بەكاركردن لەچەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری و رێگەوبان.
وتیشی: بریاری رێكخستنەوەی ناو شارمان داوەو دەرگای سكاڵاشمان بۆ هەموو كەس كراوەیە..
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ناوەندی هزری یاسایی كرد بۆ كردنەوەی ئەو خولە بۆ پارێزەرانی سلێمانی وتیشی: هیوادارم پەرلەمانی كوردستان كارا بێتەوە بۆ ئەوەی شكۆی یاسا بگەرێتەوە شوێنی خۆی .
لەمەراسیمەكەدا خەڵات و رێزلێنان بەخشرا بەشێك لەو 200 پارێزەرەی بەشداریان كردبوو لە خولی ناوەندی هزری یاسای كوردستان كە خولەكە تایبەت بوو بە یاسای باری كەسێتی و یەكەمجارە ئەو ناوەندە خولێكی لەو جۆرە لە سلێمانی بكاتەوە.