گۆڕانكاری له‌ دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی شاری سلێمانی ده‌كرێت

پارێزگای سلێمانی

به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌ ناو شاردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی شاری سلێمانی دووساید بكات.

رائید فه‌ریق عه‌لی غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی ڕۆژهه‌ڵات له‌ شاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌ دوو سایدكردنی هه‌ردوو شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و شه‌قامی ئۆرزدی دا و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌م بڕیاره‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی ڕۆژهه‌ڵات له‌ شاری سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه‌ به‌ هۆی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر ئه‌و دوو شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغی سه‌نته‌ری شار كه‌مبووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌ دووسایدكردنی هه‌ردوو شه‌قامه‌كه‌ ئاسانتر ده‌كات.