كه‌شناسی هه‌رێم ڕێژه‌ی به‌فربارینی دوو ڕۆژی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی به‌فربارینی دوو ڕؤژی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت.

ڕؤژی 18-3-2017 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان به‌فر بارینی چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌ حاجی ئۆمه‌ران 22 سانتیمه‌تر به‌فرباریوه‌ ، له‌ ناوچه‌ی چۆمان 12 سانتیمه‌تر و له‌ ناوچه‌ی سمێلانیش 5 سانتیمه‌تر.

به‌ پێ پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌واش له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت.