نەوشیروان مستەفا رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان سوپاسنامەیەک ئاراستەى سەردار قادر ل.پارێزگارى سلێمانى دەکات و سوپاسى خۆى پێ رادەگەیەنێت کە بەشدارى پرسەى شوعلە عەلى هاوسەریانى کردووەو هاوخەمیان بۆ دەربڕیووە.
لە سوپاسنامەکەى نەوشیروان مستەفادا هاتووە:
براى بەرێز کاک سەردار قادر
بەسوپاسەوە پرسەنامەى سەرەخۆشى و هاوخەمى ئێوەم پێگەیشت بەبۆنەى کۆچى دوایى شوعلەى هاوسەرم. هیوادارم ئێوە سەلامەت و سەرکەوتوو بن.