داهاتی گه‌شتیاری سلێمانی له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزدا 15 ملیۆن دۆلار بووه‌

پارێزگای سلێمانی

ووته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ داهاتی گه‌شتیاری پارێزگای سلێمانی له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز 15 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئارام شوانی ووته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌ ماوه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز هاتونه‌ته‌ نێو پارێزگای سلێمانی 60 هه‌زار گه‌شتیار بووه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند : گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا 300 دۆلاری خه‌رج كردبێت، ئه‌وا كۆی داهاتی گه‌شتیاری پارێزگاكه‌ 15 ملیۆن دۆلار بووه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری ئه‌و داهاته‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌گات به‌ فرۆشیاران و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان.

ئارام شوانی ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ وه‌ك كرێی فیزه‌ بڕی 25 هه‌زار دیناری عێراقی له‌ هه‌ر هاووڵاتیه‌كی ئێرانی وه‌رگیراوه‌ كه‌ هاتۆته‌ نێو هه‌رێمه‌وه‌ و داهاتی ئه‌وه‌ش 300 ملیۆن دینار بووه‌.

 

له‌ سایتی ژووری پیشه‌سازی و بازرگانی وه‌رگیراوه‌