له‌ سلێمانی زیاتر له‌ 3 تۆن خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو له‌ ناوبرا

پارێزگای سلێمانی

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 3 تۆن خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا ده‌گرن و له‌ ناوی ده‌به‌ن.

خالید محمد سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 27.3.2017 زیاتر له‌ 3 تۆن خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خشیان له‌ناوبرد كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: مه‌واده‌كان پێكهاتووه‌ له‌ بڕێكی زۆر زه‌یتوون كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌ر چووه‌ و هه‌روه‌ها بڕێكی تر له‌ خواردنه‌وه‌ گازی و كهولییه‌كان كه‌ پاش پشكنین ده‌ركه‌تووه‌ گونجاو نین بۆ به‌كارهێنان.


سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی: هه‌موو ئه‌و خواردن و مه‌وادانه‌ی كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبران.