ئاگادارییه‌ك له‌ هاتووچۆی سلێمانیه‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانە دەکات کە ماتۆڕەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ تۆمار نەکراون دەستیان بەسەردا دەگیرێت


 عمر نامق بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی (بە وەکالەت) ڕایگەیاند: هەر ماتۆڕسکیلێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ تۆمار نەکرابێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و ماتۆڕەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە سەرجەم مەفرەزەکانی هاتوچۆ و زاڵگەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست لەو بارەیەوە.
خاوەنی ئەو ماتۆڕسکیلانە ئەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن بۆ تۆمارکردنی ماتۆڕەکانیان بۆ ئەوەی تووشی هیچ جۆرە سزایەک نەبن.