كه‌شناسی پێش بینی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند

پارێزگای سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند.

به‌ پێ ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش  ئه‌مڕۆ 4شه‌ممه‌ به‌رواری 2017/3/29 ئاسمان په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك بۆ 48 كاتژمێری داهاتووش له‌ ناوچه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت  له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران  له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.‌