كاتی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

پارێزگای سلێمانی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی بۆ مانگی نیسان دیاریكرد و به‌ پێ ی خشته‌كه‌ش ڕۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆ تا 1 ی شه‌و كاره‌با به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت.

ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی ساێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ دیوانی قایمقامیه‌ت كۆبوویه‌وه‌

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سیروان محه‌مه‌د ووته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ،به‌رنامه‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی بۆ مانگی نیسان دیاریكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ڕۆژانه‌ له‌ كاتژمیر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ تا 1ی شه‌و كاره‌با به‌ هاوولاتیان ده‌درێت،

ووتیشی ، نرخی هه‌ر ئمپێرێك كاره‌بای مۆلێده‌ 11،500 یانزه‌ هه‌زارو پێنج سه‌د دیناره‌ ئه‌گه‌ر كاره‌با 250 كاتژمێر به‌ هاووڵاتیان بدرێت
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ژماره‌ی مۆڵه‌ت و كارپێكه‌ری مۆلیده‌كه‌ی له‌ سه‌ر بنوسرێت و له‌گه‌ڵ ژماره‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان 07701363669 تاكو هاووڵاتیان له‌ هه‌ر ڕووداوێك لیژنه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.