سبه‌ینێ بارانه‌

پارێزگای سلێمانی

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ه‌ وه‌ شه‌پۆلێكی باران بارین له‌ سبه‌ینێوه‌ 2017/3/31 روو له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كات و سه‌ره‌تا بارانه‌ كه‌ به‌ نمه‌ ده‌بارێت  و پاشان دواتر ده‌گؤڕێت بۆ لێزمه‌ باران و كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆكه‌ش له‌ شه‌ممه‌ی داهاتووه‌ وه‌ زیاتر ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش 2-4 پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌.