پارێزگار میوانانی ڤێستیڤاڵی سلێمانی بۆ دەقی شانۆی كوردی بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

 

 

سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی سەردانی شوێنی حەوانەوەی میوانانی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ دەقی شانۆی كوردی كردوو  و میوانانی ئەو ڤیستیڤاڵەی بەسەر كردەوە.

 

لەسەردانەكەدا پارێزگار بەئامادەبوونی  نیاز نوری سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ و نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان چاوی كەوت بەهەر یەك لە هونەرمەندان ئێبرهات ڤاگنەر - ئەڵمانیا ⁄ سمیرە عبدالعزیز - میسر ⁄ محفوز عبدالرحمن - میسر ⁄ فەرەیدونی حامدی - ئێران ⁄ د.محمد سەبری - دهۆك ⁄ میدیا ڕەئوف بێگەرد - سلێمانی . 

پارێزگار لەنزیكەوە لە هەواڵیانی پرسی و گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە كارەكانی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ دەقی شانۆی كوردی  میوانانی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ دەقی شانۆی كوردی 

 

پارێزگار دەستخۆشی لە هونەرمەندان و میوانانی ڤیستڤاڵەكە كردوو هیوای خواست ڤیستیڤاڵەكە بەسەركەوتووی كۆتایی بەكارەكانی بهێنێ‌.

 

رۆژی 27-3-2017 لەهۆڵی تەوار بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و میوانێكی زۆر ڤێستیڤاڵی سلێمانی بۆ دەقی شانۆی كوردی دەستی بەكارەكانی كرد، ڤێستیڤاڵەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لقی سلێمانی بەڕێوەدەبرێ‌ ت31-3 بەردەوام دەبێت و وابڕیاریشە لەو ماوەیەدا 9 دەقی شانۆیی نمایش بكرێت و لەكۆتایشدا باشترین دەقی كوردی خەڵات دەكرێت.

لەكاتی دەسپێكردنی ڤێستیڤاڵەكەشدا سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند پێشنیارێكی لقی سلێمانی سەندیكای هونەرمەندان پەسەند دەكەن بۆ دانانی سندوقێك بۆ كۆمەكی هونەر لە شاری سلێمانی و ئاشكراشی كرد لە نەسرییەی تایبەتی پارێزگا مانگانە بڕی ملیونێك دینار بۆ شانۆ تەرخان دەكەن.