هه‌ڵمه‌تی ڕێگری كردن له فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ له سلێمانی به‌رده‌وامه و له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندا له چه‌ند ڕێگه و ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی لیژنه هاوبه‌شكان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشت و كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌و كاره و سێ كه‌سیش به هۆی فرۆشتنی گۆشت له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستگیر كران.
رؤژی 31/3/2017 لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ ڕێگری كردن له فرۆشتنی گۆشتی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به به‌شداری لیژنه‌ی باڵا و دوو لیژنه‌ی هاتووچۆ و هێزكانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ڕێكخست و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتدا كه به‌ده‌ر له مه‌رج و ڕێنماییه‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێن.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند : له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژه‌ڵ و سێ گۆشت فرۆش ده‌ستگیركران كه یه‌كێك له‌وانه گۆشتی به‌ستووی ده‌توانده‌وه و به گۆشتی نوێ فرۆشتویه‌تیه‌وه ،
ووتیشی: هه‌ر سێ كه‌سه‌كه ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت و تاسڵوجه كران بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێنه‌وه .
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و گۆشته‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی كراوه.