ئه‌مڕۆ 3/4/2017 به‌شێك له نوێنه‌ری ده‌ستگێڕ و كاسبكارانی ناو بازاڕ سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد سه‌باره‌ت به كێشه و گرفته‌كانیان و پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی ناو بازاڕ ، وێڕای پشتوانیان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه داوایان كرد كه جیاوازی نه‌كرێت له جێ به جێ كردنیدا هه‌روه‌ها ڕه‌چاوی ژیان و گوزه‌رانی كاسبكاران بكرێت بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند پێشنیارێكیان خسته به‌رده‌ست پارێزگاری سلێمانی ، لای خۆیه‌وه (سه‌ردار قادر) له بری پارێزگاری سلێمانی به‌ڵێنی پێدان كه به زووترین كات ڕێگه چاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانیان بدۆزنه‌وه هه‌تا كاسبكاران زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
سه‌ردار قادر سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌و كاسبكارانه‌ی كرد كه پشتیوانی له ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو بازاڕ ده‌كه‌ن.