چه‌كی پاره‌ی شیری منداڵ دابه‌ش ده‌كرێت

پارێزگای سلێمانی

وا بڕیاره‌ چه‌كی پاره‌ی قه‌ره‌بووی شیری منداڵ دابه‌ش بكرێت ،به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانیش بڕه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات .

شه‌وكه‌ت محمه‌د،به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانیش ڕایگه‌یاند:"چه‌كی پاره‌ی قه‌ره‌بووی شیری منداڵ هاتووه‌ و ئیداعی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمیان كردووه‌ و ئومێد ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو بانكی ناوه‌ندی عێراق پاره‌ی حسابه‌كه‌ بخاته‌ سه‌ر حسابی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم".

ووتیشی :" بڕی پاره‌كه‌ 4 ملیار و هه‌شتاو یه‌ك ملیۆن و سه‌دو نه‌وه‌د و حه‌وت هه‌زار دیناره‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بۆ هه‌ر 4 مانگ 14 هه‌زار و 500 دیناره‌ بۆ مانگه‌كانی 2014/1/3 تاكو 2014/12/31 ده‌بێت و به‌ سێ قۆناغ دابه‌ش ده‌كرێت.




وه‌رگیراوه‌:خه‌ندان