بەدواداچوون بۆ راسپاردەكانی كۆنفرانسی باڵای ئەوقاف دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

 

 

ئەمرۆ 3ی نیسانی 2017، سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە بەرێزان د.محەمەد شەریف و د.بەشیر حەداد و د.سەباح بەرزنجی و بەرێوەبەری گشتی ئەوقاف.

لە دیدارێكدا كە ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لەسەر بەدواداچوون بۆ راسپاردەكانی كۆنفرانسی باڵای ئەوقاف كە مانگی 11ی ساڵی رابردوو بەرێوەچوو، كە تایبەت بوو بە رێكخستنەوەی وتاری مزگەوتەكان و كاروباری ناوەندە زانستیە ئاینیەكان و خۆی لە 16 راسپاردەدا دەبینیەوە.

لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی بۆ هەر هەنگاوێك دەربڕی كە خزمەت بە مامۆستایانی و ئاینی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بكات.