لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی ئازار بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌و مانگه‌دا بڕێكی زۆر خواردن و مادده‌ی به‌سه‌ر چوو له ناوبراوه
لیژنه‌ی له ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی 3 ی ساڵی 2107 بڵاوده‌كاته‌وه كه زیاتر له 100 تۆن خواردن و مادده‌ی به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
له ئاماری لیژنه‌ی له ناوبردندا هاتووه : به‌شێك له و خۆراك ومادده به‌سه‌رچووانه لیژنه هاوبه‌شه كانی قایمقامیهتیان لی ئاگاداركرۆته‌وه كه هاوكاری بكرێن بۆ له وناوبردنی ئه‌و خۆراك و مادده به‌سه‌رچووانه .
كۆی ئه‌و خۆراك و مادده به‌سه‌رچووه‌كان كه پێكهاتوون له خواردن و خواردنه‌وه‌ی گازی و مه‌وادی جوانكاری 105 سه‌د و پێنج ته‌نه كه سه‌رجه‌میان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له ناوبراون.