قایمقامیه‌تی سلێمانی : ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی خراپبوودا ده‌گیرێت

پارێزگای سلێمانی

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی به‌رده‌وامیان له‌ گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ربڕی زیاتر له‌ یه‌ك ته‌ن و نیو گۆشتی خراپ بوودا ده‌گرن كه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاو نی یه‌ بۆ خواردن و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ نیاز بووه‌ به‌شیوه‌یه‌كی ناته‌ندروست به‌ده‌ر له‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ئاماده‌یكات بۆ دروست كردنی شاورمه‌.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند"له‌ ئه‌نجامی گه‌ران و پشكنینی لیژنه‌كانیان توانیان له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕی یه‌ك ته‌ن و نیو گۆشتدا بگرن كه‌ ئاماده‌كرابوو بۆ شاورمه‌ ،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست هه‌ڵگیرابوو به‌ده‌ر له‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ده‌ركه‌وت له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گونجاونییه‌ بۆ خواردن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هه‌موو گۆشته‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی كراوه‌ته‌وه‌.