هاتوچۆی هه‌رێم له‌باره‌ی مؤڵه‌ته‌ وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

هاتوچۆی هه‌رێم له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێری نادرێته‌ نابستان چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگاداری ئاماژه‌ی ئوتومبێلی فریاكه‌وتن و حاڵه‌ته‌ نه‌خوازراوه‌كان نین به‌ پێ ی یاساش به‌و شێوه‌ییه‌ ڕێكخراوه‌.

عەمید ئامانج فەتاح بەڕێوەبەری ھۆبەی یاسایی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، "ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەکه‌ن، دەنێردرێن بۆ لیژنەی پزیشکی تا پشکنینی تەواویان بۆبکرێت و ڕەزامەندی لەسەر پێدانی مۆڵەتی شۆفێری وەربگیرێن".

وتیشی:"ئەوکەسانەی نابیستن، لەلیژنەی پزیشکیەوە ڕەزامەندیان لەسەر پێدانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پێنادرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی پێویستیان بۆ دانراوە، و ووتیشی له‌ هیچ شارێك له‌ هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌ت به‌ نابیستان نادرێت چونكه‌ ناتوانن ئاگاداری هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوو بن له‌ كاتی  روودانی دا

ده‌رباره‌ی ئوتومبێلی کەمئەندامانیش، عەمید ئامانج ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:"ھێمای تایبەت ھەیە دەدرێت بەوکەسانەی مۆڵەتی شۆفێریان پێدراوە بۆئەوەی ھێماکە لەپشت و پێشی ئۆتۆمبێلەکانیان بدرێت، تاوەکو ھاوڵاتیان ئاگاداربن ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتە بەکەمئەندامان".