چه‌ند بڕیارێكی نوێ له‌ باره‌ی پێدانی مۆڵه‌ت ده‌درێت

پارێزگای سلێمانی

له‌ شاری سلێمانی چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌درێت له‌ باره‌ی پێدانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی به‌ (چێشتخانه‌ و ڕێستۆرانت و بریاره‌كه‌ بۆ یه‌كخستنی شێوازی پێدانی مۆڵه‌ت و كار ئاسانی كردنه‌ بۆ ئه‌و خاوه‌ن كارانه‌ی كه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت مۆڵه‌تی پیشه‌یی ده‌ربكه‌ن، قایمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت مه‌به‌ست له‌ بڕیاره‌كه‌ كار ئاسانیه‌ بۆ ئه‌و خاوه‌ن كارانه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ، به‌ختیار عبدالرحمان قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ڕایگه‌یاند:"مه‌به‌ستیانه‌ گۆڕانكاری له‌ شێوازی پێدانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی به‌ چێشتخانه‌ و ڕێستۆرانت و خواردنه‌ میللیه‌كان بكه‌ن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێكردنی گونجاوترین ڕێگه‌ بۆ پێدانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی تاوتوێ كرا وه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ر خاوه‌ن كارێك مۆڵه‌تی پیشه‌یی ڕه‌سمی هه‌بێت ئینجا ده‌توانێت كار بكات وه‌ هه‌ر خاوه‌ن كارێك مۆڵه‌تی نه‌بێت پێویسته‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قایمقامیه‌تی سلێمانی بكات بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی.