ژماره‌یه‌ك فۆتۆگرافه‌ر له‌سلێمانی، له‌ڕێگه‌ی كه‌مپینێكی هاوكاریی ئازادكردنی ڕیشۆڵهوه زیاتر له چوار ملیۆن دیناریان وه‌ك كۆمه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كۆكرده‌وه.
غاندی زاهیر، یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه ڕاگه‌یاند، ئه‌وان له‌ماوه‌ی دووڕۆژدا، 800 ڕیشۆڵه‌یان ئازادكردووه كه‌هه‌ر ڕیشۆڵه‌یه‌ك به 700 دینار كڕیبویان و به پێنج هه‌زار دینار به‌و كڕیارانهیان فرۆشتووه كه ویستویانه ئازادیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ئازادكردنی ئه‌و ڕیشۆڵانه زیاتر له چوارملیۆن دیناریان وه‌ك هاوكاری بۆ نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كۆكردووه‌ته‌وه و پاره‌كه‌یان ڕاده‌ستی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كردووه.
چالاكی ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه، له‌ژێر ناوی (ئەگەرتۆبێیت شێرپەنجە ئەڕوات) به‌ڕێوه‌چوو، به‌وته‌ی غاندی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان گه‌یاندنی هاوكاری بووه به توشبوانی ژێرپه‌نجه له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
به‌رانبه‌ر ئازادكردنی هه‌ر ریشۆڵه‌یه‌ك فۆتۆگرافه‌ره‌كان بێبەرانبەر وێنەیەکیان بۆئەوکەسانە تۆماركردووه و بۆیان چاپكردووه.