سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشه‌ممه 10/4/2017، بەئامادەبوونی بابەكر دڕەیی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕؤشنبیری و هونه‌ری سلێمانی چالاكییەكی بەشی رۆشنبیری مناڵانی سلێمانی كە پێكهاتبوو لە رەنگكردن و نیگاركێشانی مناڵان، لەسەر دیوار بەشی رۆشنبیری مناڵان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و چالاكیه‌دا چەندین مناڵی بەهرەمەند و ئارەزوومەندی بواری هونەری نیگاركێشان بەشداریان تێدا كرد و لەبەرامبەریشدا بەڕێوەبەری گشتیی دەستخۆشی لە مناڵە بەشداربووەكان و بەڕێوەبەرانی ئەم چالاكییە كرد و له كۆتایی چالاكییه‌كه‌دا دیاری بەسەر دابەشكردن.