بە گوێرەی بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان پێویستە  هەموو ئامێرێك كە بە بزوێنەر كاردەكات لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی  پارێزگاكان تۆمار بكرێن و ژمارەیان بۆ وەربگیرێت و شۆفێرەكانیان خاوەنی  مۆڵه تی شۆفێری بن،
 لە بڕیارەكەی بەرێوەبهرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمدا هاتووە پێویستە لە سەر  خاوەنی هەموو ئامێرێك كە بە بزوێنەر كار دەكەن وەك(ماتۆر سكیل و ماتۆری سێ  تایەیی) ئامێرەكانیان لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكان تۆمار بكەن و  تابلۆیان بۆ وەربگرن پێویستیشە شۆفێرەكانیان خاونی مۆڵەتی شۆفێری بن،  خاوەنی هەر یەك لەو ئامێرانەی كە لە بریارەكەدا ناویان هاتووە مەرجەكان جێ  بەجێ نەكەن ئەوا دوچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبن و دەست بە سەر  ئامێركەیاندا دەگیرێت. 
له سایتی بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی سلێمانی وهرگیراوه.