ئەنجومەنی گوندەكانی شینكایەتی قەزای شارباژێڕ سەردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد

پارێزگای سلێمانی

 

بەمەبەستی چارەسەر كردنی گرفتەكانی ڕێگاو بان و ئاو كارەبا بە شێك لە نوێنەری ئەنجومەنی گوندەكانی شینكایەتی سەر بە قەزای شارباژێڕ سەردانی پارێزگاری سلێمانیان كرد و داواكاربوون كە پڕۆژەی ڕێگاوبانی دەڤەرەكەیان كە لە ئێستادا وەستاوە دەستبكرێتەوە بەكاركردن تێیدا هەروەها گرفتی ئاو  و كارەباشیان بۆ چارەسەر بكرێت. 

لای خۆیەوە سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا كە گرفتی پڕۆژەكان بەهۆی قەیرانی داراییەوە سەری هەڵداوەو كاركردن لە زۆربەی پڕۆژەكاندا وەستاوە تەنها دەڤەری شینكایەتی نەگرتوەتەوە بەڵكو و هەموو كوردستانی گرتوەتەوە.

 

لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بڕە بودجەیەك بۆ پڕۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگاكان تەرخان بكات لەو چوارچێوەیەدا بەلێنیدا كە بەدواداچون بۆ كێشەكانیان بكات بە هاوكاری وەزارەتی پلان دانان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی

12 نیسان