كونسوڵی گشتی هەنگاریا لەهەرێمی كوردستان ڕایگەیاند كە وڵاتەكەیان خوازیارە لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانەوە سەرمایەگوزاری لە پارێزگای سلێمانیدا بكات بەتایبەت لەكەرتی كشتوكاڵدا.
ئەمڕۆ بەرواری 12 نیسان ( د.چابا ڤێزێكێیینی) كونسوڵی گشتی هەنگاریا لەهەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگاری سلێمانی كرد
لە دیدارێكیاندا سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەسەردانی وەفدی میوان و ئاماژەی بەوەدا هەنگاریا یەكێكە لە وڵاتە دۆستەكانی گەلی كوردو هاوكاریەكانیان بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆردا دیارن و مایەی پێزانینن دواتر سەردار قادر كورتەیەكی لە ڕووی مێژووی و سیاسی و ئابوری لەسەر شاری سلێمانی بۆ وەفدی میوان باسكرد , ئاماژەی بە گرفت و قەیرانەكانی ئێستاو گوزەرانی هاوڵاتیانكرد تیشكی خستە سەر دۆزی ڕەوای گەلی كورد و ئاستەنگەكانی بەردەم مافە ڕەواكانی بە مافی چارەی خۆنووسینشەوە.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتی هەنگاریا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكەیان دەربڕی ئاماژەی بەوەدا كە وڵاتی هەنگاریا خوازیارە وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمایدا بكات بۆ ئەو مەبەستەش بانگێشی بەشێك لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی وڵاتەكەیان كردوە بۆ هەرێمی كوردستان هەروەها خوازیارن بەشدای بكەن لە چالاكی كلتوری و ڕۆشنبیری بۆ لیك نزیك كردنەوەی كلتوری هەردولا
لە بەشێكی تری دیدارەكەیاندا كونسوڵی گشتی هەنگاریا ئاماژەی بەوەدا كە لەماوەی ڕابردوودا مەشقیان بەهێزەكانی ناوخۆ لەپارێزگاكەدا كردوەو دەخوازن لەداهاتودا بەردەوام بن لەو جۆرە مەشقانە.