وەفدێكی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق و ھەرێمی كوردستان سەردانی پاریزگاری سلێمانی دەكەن

پارێزگای سلێمانی

 

بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ھەرێمی كوردستان وڵاتی سوید جێگری باڵیۆزی سوید لە عێراق ( كریستیان نیڵسون) سەردانی پارێزگاری سلێمانی كرد.

 

سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی ، سەرەخۆشی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی بۆ وڵاتی سوید دەربڕی بەبۆنەی ئەو كردە تیرۆریستیەی كە لەستۆكهۆڵم ئەجامدرا.

 

دواتر سەردار قادر تیشكی خستە سەر دۆخی سیاسی و ئابوری ھەرێمی كوردستان و شەڕی داعش ، سوپاسی وڵاتی سویدی كرد كە بەردەوام پشتیوان و ھاوكاری ھێزەكانی پێشمەرگە بوون.

 

جێگری باڵیۆزی سوید نیگەرانی خۆی نیشاندا لە دۆخی سیاسی و ئابوری ھەرێم و ڕایگەیاند كە ئەوان دەست وەرنادەنە كاروباری سیاسی ھەرێمی كوردستان ، بەڵام بەردەوام ھانی لایەنە سیاسیەكان دەدەن كە گرفت و ململانێكانیان نەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ژینگەی گشتی و دامەزراوەكانی ھەرێم 

نیگەرانی خۆشی نیشاندا لە داخستنی پەرلەمانی كوردستان 

جەختیشی كردوە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە ھاوكاریەكانی بۆ ھەرێمی كوردستان