بەمەبەستی پێشخستن و گرنگیدان بە بواری جوانكاری لەكەرتی تەندروستیدا، كۆمەڵەی نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری جوان لە سلێمانی كۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتی دوو ڕۆژەی ڕێكخست.
له سایتی بهرێوهبهرایهتی تهندروستی سلێمانیهوه وهرگیراوه
كۆنفرانسەكەش بەئامادەبوونی د. ڕێكەوت حمە ڕەشید وەزیری تەندروستی و د. میران محمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی تری تەندروستی و ژمارەیەك لەپسپۆڕانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو.
لە لێدوانێكیدا د.میران محمد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشییەكانی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لە سلێمانی خستەڕوو و ڕایگەیاند:" ساڵانە نزیكەی ١٩٠٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكان دەكات و لەوانەش نزیكەی ٦٠٠ كەسیان بە ڕووداوی سووتان و هەزار نەخۆشی تریشیان بەهۆكاری چاككاری و جوانكاری سەردانیان كردوە ".
د.میران وتیشی: ساڵانە لەناو نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا نزیكەی ١٢٠٠ نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت لە بەشی نەشتەرگەری جوانكاری، لەو ڕێژەیەش نزیكەی ٨٠٠ حاڵەتیان بۆ چاككاری و جوانكارییەو نزیكەی ٢٥٠ شیان بۆ توشبوانی شێرپەنجەو نزیكەی ٥٠٠ نەشتەرگەریشیان بۆ حاڵەتەكانی سووتان و نزیكەی ١٠٠ نەشتەرگەری تریشیان بۆ نارێكی زگماكی مناڵان ئەنجام ئەدرێت.
د. شاخەوان عەبدوڵا سكرتێری لقی سلێمانی پزیشكانی نەشتەرگەری جوانكاری لەبارەی كۆنفرانسەكەو گرنگیەكانی لەلێدوانێكی تایبەتدا بەسایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: كۆنفرانسەكە لەسەر ئەركی كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری جوانكاری كوردستان لە سلێمانی سازكراوەو چەند تەوەرێكی زانستی لەخۆدەگرێت لەبواری جوانكاری و چاككاری لەبەشی سوتاویدا بە میوانداری چەند پزیشكێكی پسپۆڕی بەریتانی و ژاپۆنی لەگەڵ بەشداری كردنی پزیشكانی ناوخۆیی لە پارێزگاكانی هەرێم.
لەدرێژەی قسەكانیدا لەبارەی گرنگی كۆنفرانسەكەوە ئەو پزیشكە وتیشی:یەكێكە لەو هەنگاوانەی كە كەسود لەئەزمونی دەوڵەمەندی پزیشكانی تری پێش خۆمان وەردەگیرێت بۆ پێشخستنی بواری جوانكاری لە كوردستان، لەهەمانكاتدا بەراوردێك دەبێت بە ئەزمونی وڵاتانی پێشكەوتوو كەوا لەكوێی پێشكەوتنە تەندروستیەكانداین لەبواری جوانكاریدا، هەروەها بەهۆیەوە دەتوانین شان بەشانی پزیشكانی وڵاتانی پپێشكەوتووی دونیا ئەزمونی خۆمان نیشان بدەین.
له سایتی بهرێوهبهرایهتی تهندروستی سلێمانیهوه وهرگیراوه