هاتوچۆی سلێمانی..شوێنی دانانی كامێراكانی سزادانی خێرای ئاشكراكرد

پارێزگای سلێمانی

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی دانانی كامێراكانی هاتوچۆی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕێگەی (ترافیك ئێف ئێم سلێمانی)–یەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك، شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەخاتەڕوو، كە لەم شوێنانە دادەنرێت. 

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە دەبێت شۆفێران ئاگاداربن، جێگۆڕكێ بەشوێنی كامێراكان دەكرێت لەسەرجەم شەقام‌ و ڕێگەكانی شاری سلێمانی‌ و دەوروبەریدا.

شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی....
شاری سلێمانی: نزیك پردی قالاوا.
قەزای چەمچەماڵ: لەنزیك وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ.
دەڤەری گەرمیان: كەلار- ڕزگاری، كەلار- گردەگۆزینە، كەلار-بەردەسور، كفری-ناحیەی سەرقەڵا.
قەزای دوكان: سەر ڕێگەی پیرەمەگرون-دوكان.
قەزای كۆیە: كۆیە-دوكان، كۆیە-ئاغجەلەر
شۆفێران ئاگاداربن، جێگۆڕكێ بەشوێنی كامێراكان دەكرێت لەسەرجەم شەقام‌ و رێگەكانی شاری سلێمانی‌ و دەوروبەریدا.