وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م خوێندكارانی 12 ئاماده‌ی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

پارێزگای سلێمانی

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌ریم ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، سه‌رجه‌م خوێندكارانی 12 ئاماده‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان ناكه‌ن و به‌ شێوه‌ی توانستی زانستی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت.

پشتیوان صادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند : ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و شێوه‌ییه‌ به‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی خوێندكارانه‌وه‌ نه‌بووه‌

هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی  ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌رانی زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامداله‌ باره‌ی  به‌شداری پێكردنی سه‌رجه‌م خوێندكاران  له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ ركه‌وت  كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی توانای زانستیان و بڕیاره‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌ تاكو خوێندكاران به‌ پێ ی ئاستی زانستی خۆیان به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كان بكه‌ن و وابڕیاریشه‌ 2017/6/15 ده‌ست بكرێت به‌ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.