پارێزگار لەگەڵ وەفدێكی كونسوڵخانەی كەنەدا كۆبووەوە

پارێزگای سلێمانی

 

 

ئەمرۆ 23ی نیسانی 2017، سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی نوسینگەی باڵیۆزخانەی  كەنەدا لە عیراق.

لە دیدارێكدا وەفدی كەنەدی ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە لەهەولێر و بەغدا نوسینگەی تایبەتیان كردووەتەوەو بەشێكی تایبەتیشیان هەیە بۆ رێكخستنی هاوكارییەكانی كەنەدا بۆ پێشمەرگەو  بوژاندنەوەی هەرێم.

 

راشیانگەیاند لەرێگەی ئەو بەشەوە گرنگی تایبەتی دەدەن بە سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پرۆژەیەكیان ئەنجام داوە.

 

سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی وێرای خۆشحاڵی و سوپاستگوزاری لە هاوكارییەكانی كەنەدا، تیشكی خستە سەر بارودۆخی سلێمانی و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بەهۆی دۆخی داراییەوە چەندین قەیران لە پارێزگاكە سەری هەڵداوەو  بۆ چارەسەكردنی ئەم قەیرانانەش لە هەوڵی بەردەوامداین، بەڵام پێویستمان بە هاوكاری دۆستەكانمان دەبێت.