(UNDP) كار لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی پاك دەكات لە سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

 

 

بەرنامەی  نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانی عیراق(UNDP) كار لەسەر  دانانی پلان دەكات بۆ بەرهەمهێنانی  وزەی نوێبووەوە(وزەی پاك) لە سلێمانی و پارێزگاریش پشتیوانی خۆی رادەگەیەنێت.

 

ئەمرۆ 23ی نیسانی 2017 سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی UNDP و لەدیدارێكدا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پلانێكی رێكخراوەكە بۆ كاركردن لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە لە پارێزگای سلێمانی.

 لەدیدارەكەدا كە هەریەك لە ئیبراهیم بابە عەلی بەرێوەبەری بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەكان(LADP-EU) و نوساح قسەمانی شارەزا لەبواری وزەی نوێبووەوە ئامادەی بوون، بەرچاو روونی درا سەبارەت بە پلانی بەرهەمهێنانی وزەی نوێی بووەوە لەلایەن رێكخراوەكەوە. 

پارێزگاری سلێمانی وێرای دەستخۆشی  لە رێكخراوەكە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەكی خۆی بۆ دووپات كردنەوە.

ئاماژەی بۆ گرنگی ئەو پرۆژانەش كرد  چی لەرووی دابینكردنی وزەی پێویست بۆ پارێزگاكەو چی لەرووی پاراستنی ژینگەو سروشت.