له‌ بازارێكی به‌له‌دیه‌كه‌ دوكانێكی گۆشت فرۆش داده‌خرێت

پارێزگای سلێمانی

دوای چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه‌ و چاودێری كردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان كارده‌كات و گۆشتی به‌ستوو به‌ فرێش ده‌فرۆشێت.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ دوكانێكی گۆشت فرۆشی بازارێكی به‌له‌دییه‌كه‌ داده‌خرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هات كه‌ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌روێش فه‌ره‌ج ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: خاوه‌نه‌كه‌ی گۆشتی فرێشی فرۆشتووه‌ و سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنی گۆشته‌كه‌ش نادیاره‌ و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانه‌.

ووتیشی پێشتر چه‌ندین جار خاوه‌نه‌كه‌یمان ئاگادار كردووته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بێت، دوای پابه‌ندنه‌بوونی به‌ ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه‌ بڕیاری داخستنی درا بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ.