د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ بەرواری 25 ی نیسان د. هەڤاڵ ئەبو بەكر سەردانی پارێزگای سلێمانی كرد لەلایەن سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێكرا.
لەكۆبونەوەیەكیاندا باسیان لەدۆخی ژیانی هاوڵاتیان و كێشەو گرفتەكان كرد لەم قۆناغەدا،لای خۆیەوە د. هەڤاڵ دەستخۆشی لەهەوڵەكانی سەردار قادر كرد بۆ زاڵبون و ئیدارەدانی ئەو قەیرانە گرانەی بەرۆكی هاوڵاتیانی گرتوەتەوە.
سەبارەت بە هەوڵەكانی ڕێكخستنەوەی ناو بازاڕی سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ هەرهەوڵێكن بۆ ڕێكخستنەوەی ناو شار لەبەرامبەردا پێویستە دەرفەتی ژیان و كار بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێت , هاوڵاتی و هاونیشتیمانی بون پەیوەستە بەژیانێكی شەرەفمەندانەوە بەبێ‌ فەرق و جیاوازی لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگادا.
داواشیكرد لەجێبەجێكردنی هەنگاوەكانی ڕێكخستنەوەی ناوبازاڕ فەرق و جیاوازی نەكرێت و بڕیارەكە بەیەكسانی جێبەجێبكرێت.
سەردار قادر وێڕای دەستخۆشی بۆ پشتیوانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان بەهەمان گیانی بەرپرسیاریەتی و كاردەكەن لە پێناو خزمەت كردن و بژێوی هاوڵاتیان , ڕێكخستنەوەی بازاڕیش هەنگاوێكە بەو ئاڕاستەیە بۆ گەڕانەوەی سیمای شار بۆ سلێمانی لە بەرامبەرامبەریشدا هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ دابین كردنی شوێن و كارو كەسابەتی هاوڵاتیان.