داواكاری گشتی سەردانی پارێزگاری سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

 

بەمەبەستی بەدواداچوون و هەماهەنگی زیاتر لەسەر پرسی زیادەڕۆیی , داواكاری گشتی سەردانی پارێزگاری سلێمانی كرد. 

 سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بە هەماهەنگی و پشتیوانی داواكاری گشتی دەربڕی ئاماژەی بەوەدا بەو پێیەی داواكاری گشتی پارێزەری مافی گشتی هاووڵاتیانە جێی خۆیەتی چاودێری وردی مافی هاووڵاتیان بكەن و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ جوڵاندن و یەكلاكردنەوەی ئەو پرس و كەیسە یاساییانە كە پەیوەندی بەژیان و مافی گشتی هاووڵاتیانەوە هەیە.

وتیشی: پرسی زیادەرۆیی لەسەر موڵك و ماڵی گشتی و حكومەت یەكێكە لەو پرسانەی پێویستە داواكاری  گشتی هەوڵی زیاتر بدات و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە كۆنتڕۆڵكردن و بنبڕكردنیدا

لای خۆشیەوە (بەختیار عەلی)داواكاری گشتی سلێمانی پشتیوانی تەواوی بۆ پارێزگاری سلێمانی دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا كە بەهەمو توانایەكیانەوە بە هەماهەنگی پارێزگارو هێزەكانی ناوخۆ بەر بە دیاردەی زیادەڕۆیی دەگرن و سەرپێچی كارانیش ڕووبەڕووی دادگا دەكەنەوە.