خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی تشرینی دووه‌م له پاریزگای سلێمانی دیاریكرا . به پێ ی خشتهكه ڕۆژانه(18 )كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی و (6) كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت و نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكیش به‌پێ ی ئه‌و كاره‌باییه كه مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ده‌یده‌ن به هاووڵاتیان .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵ ودابه‌شكردنی كاره‌بای سلیمانی(به‌ختیار عبدالرحمان) قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و (سالار حه‌سامه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی په‌یوه‌ندیدار و نوێنه‌ری سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان كۆبوونه‌وه ، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بای نیشتمانی له‌م وه‌رزه‌دا خشته‌ی دابشكردنی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی (11) تشرینی دووه‌م له پارێزگای سلێمانی دیاریكرا.
به پێ ی خشتهكه له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا (18) كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی و (6) كاتژمێر كاره‌بای مۆلیده بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێت ، خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش پابه‌ند ده‌كرێن كه پێویسته له كاتژمێر (12) نیوه‌رۆ بۆ (1) شه‌و له كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانیدا كاره‌بای مۆلیده بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن ، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك به ڕێنماییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
ده‌رباری نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش بریاردرا به پێ ی ئه‌و كاره‌باییه بێت كه مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ هاووڵاتیان دابینی ده‌كه‌ن ، كه ئه‌ویش به پێ ی پێوه‌رێك بێت كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیادابێت.