‎ بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی شار دەكرێتەوە‎

پارێزگای سلێمانی

 

بە هەوڵی پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بەشی فریاكەتنی خێرا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەكرێتەوەو لەمڕۆوە هەوڵەكان بۆ ئەو مەبەستە خراونەتە گەڕ.

 

بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر لەكەرتی تەندروستدا بڕیارە بەشێكی نوێی تایبەت بەفریاكەوتنی خێرا لەنەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بكرێتەوە،  ئەمەش دەبێتە كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و لۆد و قەڵەباڵغی ناوەندی شارو نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كەم دەكاتەوە هاوڵاتیان دەتوانن باشتر سودمەندبن لەخزمەتگوزارییە تەندروستیەكان.

بۆ ئەم مەبەستەش ئەمرۆ  سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ دكتۆر میران محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبووەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەدا سەردار قادر ڕایگەیاند  جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (قوباد تاڵەبانی ) بە هاوكاری بانكی ناوەندی هەرێم پشتیوانی لە پڕۆژەكە دەكەن.

لای خۆیەوە د. میران  محەمەد ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان وەك تەندروستی سلێمانی بەهەموو توانایەكیانەوە كار دەكەن بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەن ئەویش بە پشتیوانی كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی بۆ ئەم هەنگاوەش پشتیوانی تەواوی خۆیان دەردەبڕن.