له پارێزگای سلێمانی باج له‌سه‌ر به‌روبومی هاورده‌كراوی سه‌وزه و میوه زیاد ده‌كرێت و وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ جوتیاران بایه‌خی زیاتر به به‌روبومی ناوخۆیی ده‌درێت.
ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری به‌روبومی سه‌وزه و میوه له پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه و پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌روبومی ناوخۆیی له‌م وه‌رزه‌دا ڕیژه‌ی هاورده‌كردنی به‌روبومی ناوخۆیی بۆ مانگی 5 دانرا.
بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگیش له نێوان به‌رهه‌می هاورده‌كراو و به‌روبومی ناوخۆیدا بڕیاردرا به ڕه‌چاوكردنی پێگه‌یشتنی به‌روبومی ناوخۆیی سه‌وزه و میوه باجی زیاتر له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌وزه و میوانه دابنرێت كه له‌م وه‌رزه‌دا له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێده‌گات، ئه‌و به‌روبومانه‌ش كه هێشتا له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێنه‌گه‌یشتوون به هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو ڕێگه به هاورده‌كردنیان بدرێت.
ده‌رباره‌ی پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی بۆ جوتیاران و به‌روبومی ناوخۆ ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند به ڕه‌چاوگرتنی به‌روبومی ناوخۆیی سه‌وزه و میوه كه له‌م وه‌رزه‌دا به‌شێكی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه بڕیاریانداوه باج له‌سه‌ر به‌شێك له‌و به‌روبومانه دابنرێن كه له ووڵاتانی ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن ئه‌مه‌ش وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ جوتیاران و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.
ئاوات محمد ڕاشیگه‌یاند حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی كردنی به‌روبومی ناوخۆیی و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێویست له به‌رده‌م جوتیاراندا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومه‌كانیان، لیژنه‌ی چاودێری به‌روبومی ناوخۆییشی ڕاسپارد چاودێری كردنی زیاتری عه‌لوه و خاڵه سنووریه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه دراون وه‌ك خۆیان جێ به جێ بكرێن.