لیژنه‌ی ڕێكخستنی ناو شار جارێكی تر كۆده‌بێته‌وه و قائیمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌ینێت به بێ جیاوازی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاسبكاران ده‌كرێت و بۆ كارئاسانی زیاتریش ده‌رگای سێیه‌می بازاری دهبوهكه ده‌كرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی قائیمقامی سلێمانی له گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، تێدا ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له باره‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو بازار و دیاری كردنی شوێنی تایبه‌ت بۆ كاسبكاران ، داوای له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد تاوه‌كو ڕێوشوێنی یاسایی و پێویست له گه‌ڵ كاسبكاران بگرنه‌به‌ر و هه‌رچی زووتره كاسبكاران بتوانن له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان دیاری كراوه ده‌ست بكه‌نه‌وه به كاره‌كانیان و به بێ جیاوازی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئه‌و كاسبكار و دهسگێڕانهی ڕه‌قه‌می دووكانیان وه‌رگرتووه ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌ڵێننامه‌ی یاسایی پڕبكه‌نه‌وه .
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌رگای سێیه‌می بازاری دهبهوهكه ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ كارئاسانی زیاتری هاووڵاتیان و دوكانداران ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئاكۆ علی عزیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێكخستنی ناوشار ڕایگه‌یاند: دوای دیاریكردنی شوێن و وه‌رگرتنی ڕه‌قه‌می دوكان له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه به‌ڵێننامه‌ی یاساییان پێ پڕده‌كرێته‌وه تاوه‌كو ئه‌و هاووڵاتیانه سوودمه‌ند بن كه هیچ مووچه‌یه‌كیان له دام و ده‌زگا حكومییه‌كاندا نییه و ده‌بێت هه‌مووان وه‌ك یه‌ك پابه‌ندی یاسا بن.