له‌ باره‌ی به‌شه‌خۆراكی 2017 ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

پارێزگای سلێمانی

به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆراك له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی 2017 به‌ هاووڵاتیان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات .

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لەشاری سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "ھەرچەندە بڕیاربوو بەشە شەکری مانگانەی ھاوڵاتیان لەڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ بگاتە ھەرێم، بەڵام تائێستا بەغدا بەڵێنەکەی جێبەجێنەکردوەو بەشە شەکری ھاوڵاتیان بۆ ساڵی ٢٠١٧ نەگەیشتوە".

وتیشی:"سەرجەم ئەو ڕێکارە یاسایی و ئیدارییانەی تایبەتن بەنوێکردنەوەی گرێبەست بۆ دابینکردنی بەشەخۆراک گیراوەتەبەرو جگەلەوەش وەزیری بازرگانی عیراق واژۆی لەسەر نوێکردنەوەی ئەو گرێبەستانە دەربڕیوە کە تایبەتە دابینکرنی بەشەخۆراکی ھاوڵاتیان".

ڕونیشکردەوە، دەبوو لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەشە شەکری مانگانە دابەشبکرایە، بەڵام لەلایەن بەغداوە ڕەوانە نەکراوە.

شەوکەت محەمەد ئەوەشیخستەڕوو، "چاوەڕواندەکرێت لەم ھەفتەیەدا بەشە شەکری ھاوڵاتیانمان بەدەستبگات و بەڵێنمان پێدراوە کە بەشە شەکری مانگی یەک و دوو و سێی ئەمساڵ بەسەریەکەوە ڕەوانەبکرێت و ھەرکاتیش بەدەستمانگەیشت ڕاستەوخۆ دابەشدەکرێت".

لەپەیامێکیشدا بۆ ھاوڵاتیان ڕایگەیاند، "تائێستا شەکری ھیچ مانگێکمان  بەدەستنەگەیشتوە، ھەرکات گەیشت ڕاستەوخۆ بەشە شەکری سێ مانگەکە بەسەریەکەوە دەدەینە ھاوڵاتیان".