لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی 4 ساڵی 2017 بڵاوكرده‌وه كه زیاتر له سێ تۆن خواردن و مادده‌ی ماوه به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر گیراوه
له ئاماری لیژنه‌ی له‌ناوبردندا هاتووه: به‌شێك له جۆری ئه‌و خۆراك و مادده به‌سه‌رچوانه بریتین له زاهی ، زه‌یتون ، ئاردی بایه‌عی ، دۆشاوی ته‌ماته، بسكیت و لیمۆی كه‌رو كردوو كه له عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین خۆراك و مادده‌ی تری ماوه به‌سه‌رچوو كه هه‌ر یه‌كه‌یان به بڕی جیاواز ده‌ستی به‌سه‌ر گیراوه
ئاماری لیژنه‌ی له‌ناوبردن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: كۆی ئه‌و خۆراك و مادده ماوه به‌سه‌رچووه‌كان كه 30 تۆن و 988 كیلۆگرامه له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رجه‌میان له‌ناوبراون