سەردار قادر لەبرى پارێزگارى سلێمانى دەستى لەکارکێشایەوە.
ئەمرۆ 2ى ئایارى 2017 ، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا، سەردار قادر لەبرى پارێزگارى سلێمانى دەست لەکارکێشانەوەى خۆى لە پۆستەکەى راگەیاند.
پارێزگارى سلێمانى هۆکارى دەست لەکارکێشانەوەکەى بەستەوە بە نەبوونى بودجەو دەسەڵاتى پێویست بۆ راپەڕاندنى کارەکانى.