سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی كە پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ 2ی ئایاری 2017 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند.
لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتی هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی ئاشكراو هاوكات رایدەگەیەنێت هەموو جۆرە شایستەیەكی دارایی(خانەنشینی) رەت دەكاتەوە.
سەردار قادر هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی دەگێرێتەوە بۆ بێ دەسەڵاتی پۆستەكەی و بەدەمەوەنەهاتنی حكومەتی هەرێم بۆ داخوازییەكانی شەقام و پێویستیەكانی هاووڵاتیان و نەبوونی پشگیری پێویست بۆ هەوڵەكانی.
سەردار قادر داواش دەكات بەزووترین كات پۆستەكەی پڕ بكرێتەوە.