فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام لەشاری سلێمانی سازدەکرێت و سەدان گوڵ تیادا نمایش دەکرێت.
ئهمڕۆ یەکشەمە 7ی ئایار فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی سازدەکرێت و ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان و بە هاوکاری نەمامگە ئەهلیەکان ئەنجامدەدرێت و سەدان گوڵی جۆراوجۆر نمایش دەکرێت.ئامانج لە سازکردنی ئەم فێستیڤاڵە ئاشناکردنی گوڵە جۆراوجۆرەکان و شێوازی گەورەکردنیانە بە هاوڵاتیان".
ئەو گوڵانەی لەلایەن نەمامگە ئەهلیەکانەوە پیشان دەدرێن بۆ فرۆشتنن وبە هەموو جۆرێک لە خزمەتی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دهبێت.
جێ باسه بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان لە ساڵی 2004وە دامەزراوە و لە 17 بەشی کشتوکاڵی پێکهاتووە و دوو ساڵ جارێک فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام سازدەکات.