لەسەرەتای ئەمساڵەوە 25 هەزار گەشتیار ڕوویان لە کۆیە كردووە

پارێزگای سلێمانی
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری كۆیە ئاشكرایكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 25 هەزار گەشتیار ڕوویان لەو ناوچەی كردووە و داواش لە كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەكات بایەخی زیاتر بەسنوورەكەیان بدەن.
 (ئیسماعیل عەبدوڵا) بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری كۆیە راگەیاند، لە سنووری قەزاكەیان 150 شوێنی گەشتیارییان هەیە كە گەشتیاران دەتوانن ڕووی تێبكەن و لە ڕووی خزمەتگوزاریشەوە بۆ ئەو شوێنانە تا ڕادەیەك توانیویانە كەرەستە و ئامێر بۆ گەشتیاران دابین بكەن ، هەروەها نامیلكەیان لەناو گەشتیاراندا دابەشكردووە و تابلۆی رێنماییان بۆ شوێنە گەشتیارییەكان داناوە. 
وتیشی: داوا لە كۆمپانیا گەشتیارییەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەكەن سەردانی كۆیە بكەن بۆ ئاشنابوون بە شوێنە گەشتیارییەكان و ئامادەشن زەوی بۆ دروستكردنی كۆمەڵگای گەشتیاری لەسنووری قەزای كۆیە دابین بكەن.