به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی هۆشداری ده‌داته فرۆشیاران كه له مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ر شوێنێك شمه‌ك گران بكات، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ داده‌خرێت.
سۆران عهبدولغفور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی راگه‌یاندووە ، له‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخی شمه‌كه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی مانگی ره‌مه‌زانیشدا به‌راوردی نرخه‌كان بكه‌نه‌وه.
سۆران عهبدولغفورئهوهشی ڕاگه‌یاند "ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌ر فرۆشیارێك شمه‌ك گران بكات سه‌ره‌تا پسووڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ده‌كرێت و دواتر ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو لێپرسینه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت"، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا هه‌ر فرۆشیارێك شمه‌ك گران بكات، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ داده‌خرێت و له حاڵه‌تی دووبارهبوونهوهشدا ده‌درێت به دادگا".
ساڵانە لەگەڵ هاتنى مانگى ڕەمەزاندا نرخى شمەک و کەرەستەکان لە بازاڕەکانى هەرێمدا گران دەبێت و ده‌بێته جێ ی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان.
جێ باسه یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته 27 ی ئه‌م مانگه.