بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كەلە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 28ی شوباتی 2017، كارتی نیشتمانیان وەرگرتووە و رەگەزنامە و پێناسەكانیان لێوەرگیراوە، دەتوانن رۆژانە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پێناس و رەگەزنامەكانیان.
لە ئاگادارییەكەی رەگەزنامەی سلێمانیدا باس لەوەكراوە"ئاگاداری ئەو هاوڵاتیان دەكەین لە 1ی كانوونی دووەم تا 28ی شوباتی 2017، كارتی نیشتیمانیان وەرگرتوەتەوە و رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانیان لێ وەرگیراوە دەتوانن رۆژانە لە یەكشەممەوە تا پێنج شەممە لە كاتی دەوامی فەرمیدا سەردانی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی بكەن بۆ ژووری ژمارە 40 بۆ وەرگرتنەوەی رەگەزنامە و پێناسەكانیان و كارتی نیشتیمانیەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن".
رەگەزنامەی سلێمانی دەشڵێت: "ئەندامی خێزانیك دەتوانی سەرجەم بەڵگە نامەكان وەربگرێتەوە بە مەرجێك كارتی نیشتیمانیەكانیانی پێ بێت".