لابردنی خانه‌ نایاسییه‌كان له‌ سلێمانی به‌رده‌وامه‌

پارێزگای سلێمانی

هه‌ڵمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی بۆ لابردنی شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و خانه‌كان به‌رده‌وامه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی ڕایده‌گه‌ینێت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رپێچی كاران ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ڕزگار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌مڕۆ 9/5/2017 ڕایگه‌یاند: به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و به‌ هاوكاری به‌شی زیاده‌ڕه‌وی و خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تی لابردنی شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و خانه‌كان له‌ سنووری ماسته‌ر پلانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو ئه‌و خانانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانه‌وه‌ لاده‌برێن.

سه‌باره‌ت به‌ سزای سه‌رپێچی كاران به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری له‌ شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ سه‌رجه‌م خانه‌ نایاسییه‌كان تێك ده‌درێن و تا ئێستا گه‌وڕی جۆراوجۆر له‌ ناوبراون و ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی 100 ئاژه‌ڵ ده‌گیرێت كه‌ له‌ شه‌قام و ناوه‌ندی ڕێگاكاندا بله‌وڕێنرێت.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی به‌و دیارده‌ ده‌هێنرێت.