لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەرجۆرە سەرپێچیەك كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت بەردەوامن لە گەڕان و پشكنینەكانیان و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش دەڵێت ئاماری سەرپێچیەكان بەبەراورد بە ڕابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند بە بەردەوامی لیژنە هاوبەشەكان لە ئەركدان بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركە گرنگەی كە لە ئەستۆیاندایە و بە رۆژ و شەو بەردەوامن لە سەردان و پشكنینەكانیان بەمەبەستی دڵنیابوونەوەیان لە پابەند بوونی خاوەنكارەكان بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردنەوە.
گۆران قادر دەشڵێت بەپێی بەدواداچونەكانیان بەبەراورد بە پێشتر ئێستا هۆشیارییەكی گشتی دەربارەی سەلامەتی خواردن لە ڕێستۆرانت و چێشتخانە و فرۆشتگاكاندا دروست بووە و زۆربەی شوێنەكان پابەندن بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردنەوە كە ئەمەش ئەوە نیشان دەدات لیژنەكان جیا لە سزا و لێپرسینەوەكانیان توانیویانە كاریگەرییان لەسەر دروستكردنی هۆشیاری گشتی هەبێت.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لیژنەكان بەردەوام دەبن لەگەڕان و پێشكنینەكانیان و لە هەر شوێنێك كەم وكورتی هەبێت لێپرسینەوە دەكرێت .