بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی بڵاودەكاته‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی بڵاودەكاتەوە و هۆشداری دەداتە شۆفێران بۆ پابەندبوون بەخێرایی دیاریكراوەوە و ئاماژە بەوەشكراوە، كامێرا جێگیرەكانی هاتوچۆ تا ئێستا نەكەوتوونەتەوە كار.

ڕۆژی شەممە 13ی ئایار بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە بڵاویكردۆتەوە، شوێنی دانانی كامێرەكانی تۆماركردنی خێرایی لە ‌سە‌رجە‌م شە‌قام ‌و  ڕێگاكانی شاری سلێمانی و دەروبەری ئاشكرا كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جێگوڕكێ بەشێوێنی كامێرەكان دەكرێت، لەسەر سەرجەم شەقام وڕێگاو بانەكانی سلێمانی ودەروبەری .

سەبارەت بە كامێرا جێگیرەكانی هاتوچۆ  لێپرسراوی بەشی كامێراكانی هاتوچوی سلێمانی رایگەیاندووە، هیچ كامێرایەكی هاتوچۆ لەشەقامەكانی سلێمانی نەكەوتونەتەوە كار‌و تەنها تێست كراون بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتودا بیخەنەوە كار ‌و لەكاتی خستنەوەكاری كامێرا جێگیرەكاندا، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەین.

لێپرسراوی بەشی كامێراكانی هاتوچۆ وتیشی:"كامێرا گەڕۆكەكان، بەردەوام لەكاردان‌ و خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەكەن، كە بەخێرایی لەڕادەبەدەر لێدەخوڕدرێن".

شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی‌و دەوروبەری...
شاری سلێمانی: شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود (لە نزیك پردی قاڵاوە)
قەزای دوكان: ڕێگەی (دوكان - سلێمانی)
ئیدارەی گەرمیان: رێگەكانی (كەلار- ڕزگاری)، (كەلار- بەردەسور)، (كەلار- خانەقین)